AM:10:52:12/06/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە گرژییەکى تونددا تێپەڕى، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان هەردوو وڵات لە عوممان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەدر بن حەمەد، وەزیرى دەرەوەى عوممان وتی، رۆژى یەکشەممە، ١٥ـی ئەم مانگە، گەڕى شەشەمى دانوستانەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران لە پایتەختى وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت و تێیدا نوێنەرى کۆشکى سپى و وەزیرى دەرەوەى ئێران وەڵامى تاران بۆ دوایین پێشنیازى ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن.
لای خۆشیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە،
ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکشەممەی داهاتوو،
لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمیی
ئێران کۆدەبنەوە.
دەستپێکردنەوەى گەڕى شەشەمى
دانوستانەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران لەکاتێکدایە، پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو
وڵات بە گرژییەکى تونددا تێپەڕى، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا بێ ئومێدبونى خۆى
لە گەیشتن بە رێککەوتن لە رێی گفتوگۆوە راگەیاند.