سەردێڕ:

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنی منداڵانە

AM:10:41:12/06/2025

788 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی خشتەی رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان.


لە دوایین ڕاپۆرتی یونیسێف بۆ ئەمساڵ، ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ١٣٨ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا کاریان کردووە، کە نزیکەی ٤٠٪یان سەرقاڵی کاری مەترسیدار بوون، بەڵام ژمارەی ئەو منداڵانەی کە کاردەکەن تاڕادەیەک گەشبینانەن، بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن منداڵ کەمیکردووە.

جیلبێرت ئێف هۆنگبۆ، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار وتی، "ئەنجامی راپۆرتەکەمان هیوایەک دەڕەخسێنێت و نیشان دەدات کە پێشکەوتن ئەگەری هەیە".

روونیشیکردەوە، شوێنی گونجاو بۆ منداڵان لە قوتابخانەکاندایە، نەک بازاڕی کار، پێویستە دایکان و باوکانیان پاڵپشتی بکرێن و دەسەڵاتیان پێبدرێت بۆ بەدەستهێنانی کارێکی شایستە بۆ ئەوەی بتوانن تێچووی پێویست بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی منداڵەکانیان لە قوتابخانەدا دابینبکەن، نەک فرۆشتنی کەلوپەل لە بازاڕەکان یان کارکردن لە کێڵگەی خێزانەکەیان بۆ ئەوەی هاوکاری بژێوی خێزانەکانیان بکەن.













گەلەری