سەردێڕ:

کارتی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

PM:01:50:20/11/2021

20360 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دابەشکاری بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، کارتی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ کارتی ژمارە پێنجی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
 لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی بە ھاوڵاتییان دەدرێت لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، بڕی ١٠٠ لیتر دەدرێت بە ھەر ماڵێک.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، داوا لە ھاوڵاتییان کراوە سەردانی بنکەکانی دابەشکردنی نەوت  لەشاری بەغدا  بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی دیارکراوی نەوت و بە نرخی فەرمی.
لەبارەی پشکی ھەرێمەوە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی پلانی دابەشکردنی سوتەمەنی زستانە لەپارێزگاکانی ھەرێم و دواتر پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ھەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی ھاوڵاتییان نەبووە و ساڵی پاریش، لە ھەندێک ناوچە دابەشکرا و لەھەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی ھاوڵاتیان گازەندەی گرانی نرخی نەوت دەکەن لە ئێستادا.












گەلەری