سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی ڤاکسینی نوێی راگەیاند

PM:01:36:20/11/2021

17976 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنایان لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەدەست گەیشتووە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ئاشکرایکردووە کاروانێکی نوێی ڤاکسینی فایزەری دژەکۆرۆنایان بەدەست گەیشتووە.
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دەرمان ئاماژەی بەوەشدا،  ڤاکسینەکە لە بەرھەمی کۆمپانیای ڤایزەرە و لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکسی یونیسێفەوە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
لەبارەی بڕی ئەو ڤاکسینەی گەیشتووە ئاشکرای کرد، ژمارەی ڤاکسینەکە ملیۆنێک و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ ژەمە ڤاکسینە.
ھاوکات، کۆمپانیای گشتی بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پشتراستی کردووەتەوە کە تەواوی ژەمە ڤاکسینەکان بەسەر تەواوی ناوەندەکانی ڤاکسیندا دابەشکراوون بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.












گەلەری