سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:10:30:11/06/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشووهەوای ئەمڕۆ دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

لەبارەی کەشی سبەینێ وتیشی، بە هەمانشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندی ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی ١ تـــــا ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:

هەولێر : ٤١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٤٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٥ پلەی سیلیزی













گەلەری