AM:09:42:11/06/2025
12828 جار خوێندراوەتەوە
بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد و دەڵێن تا موچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە پێی دوایین ئەو زانیارییانەی کە بە دەست ئێـن ئـاڕ تـی گەیشتووە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و شارەوانییەکانی سلێمانی و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانیـــش بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.
باس لەوەشکراوە، ئەو فەرمانبەرانەشی بایکۆتیان کردووە لەرێگەی
نامەوە ئاگادارکردووەتەوە و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەگەر بەردەوامبن لە بایکۆت
ئەوا رێکاری یاساییان لە دژ دەگیرێتە بەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوەی زیاد لە ٤٠
رۆژە مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە و فەرمانبەرانی هەرێمیش جەژنی قوربانیان بەبێ مووچە
بەسەربرد.