AM:08:43:11/06/2025
1296 جار خوێندراوەتەوە
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٠ دۆلار بەرزبووەوە.
نا جێگیری نرخی
زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای نزیکبوونەوەی
پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین، لەسەر بابەتی باجە گومرکییەکان و بووەتە هۆکار بۆ
ئەوەی وەبەرهێنەران دووربکەونەوە لە کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٦٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٦٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٥٧ هەزار دینارە