PM:11:22:10/06/2025
2264 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، واشنتن نیگەران و په‌رۆشی ژیانی سه‌رۆك كۆماری سوریایه و ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، وا ده‌كات ببێته ئامانجی توندڕۆكان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بە ماڵپەڕی مۆنیتەریوت، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، لەو وڵاتەدا دەتوانرێت ببێتە ئامانجێکی مەترسیدار بۆ تیرۆرکردن لەلایەن توندڕەوەکانەوە.
وتیشی، هەوڵەکانی
شەرع بۆ پێشخستنی حوکمرانییه‌كی گشتگیر و دروستکردنی پەیوەندییه‌كی ئه‌رێنی لەگەڵ رۆژئاوا،
وا ده‌كات توندڕەوە ناڕازییه‌كان به ئامانجی بگرن و تیرۆری بكه‌ن.
نێردەی تایبەتی
سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سوریا باسی له‌وه‌ش كرد، زنجیره‌یه‌ك ئاڵنگاری رووبه‌ڕووی
شه‌رع ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له‌گه‌ڵ
سوپای سوریا و یه‌كخستن و تێكه‌ڵكردنی چه‌كداره بیانییه‌كان و چاره‌كردنی كه‌مپه‌كانی
باكووری سوریا.