PM:03:24:10/06/2025
808 جار خوێندراوەتەوە
ته‌ندروستی سلێمانی دەڵێت، له چوار رۆژی جه‌ژندا زیاتر له ٦ هەزار نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه، ده‌شڵێت: ١٦ تووشبووی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له
رۆژانی جه‌ژنی قوربان ٦ هەزار و ٣٧٤ نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی سلێمانییان كردووه و زیاتر له هه‌زار نه‌خۆش داخڵ كراون و ٣٨٦ نه‌شته‌رگه‌ری ئەنجامدراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، له رڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ٢ هەزار و ٧٤٨ نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی
شاریان كردووه و ٦٨٨ نه‌خۆش داخڵ كراون و ٣١٦ نه‌شته‌رگه‌ری فریاكه‌وتن و
كتوپڕكراوه و ٦١ نه‌شته‌رگه‌ری تر كراوه.
هه‌روه‌ها،
٧ هەزار و ٧١٥ پشكنینی تاقیگه‌یی و ٤٠٤ سۆنه‌ر كراوه و ١١٣ شووشتنه‌وه‌ی گورچیله
و ١٩ قه‌سته‌ره كراوه.
باسی لەوەشکرد، له رۆژانی جه‌ژنی قوربان ٣٩٧ نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی
منداڵبوونی فێركارییان كردووه له شاری سلێمانی و ٨٤ نه‌خۆش داخڵ كراون و ٨٢
منداڵ له‌دایكبوون كه ٥٢ منداڵیان كوڕبوون و ٣٠ منداڵیان كچ بوون، له‌نه‌خۆشخانه‌ی
د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵان ٢ هەزار و ٢٥٠ منداڵی نه‌خۆش بینراون و ٢٤٤
منداڵ داخڵ كراون.
وتیشی، ٦٥٠ نه‌خۆش له‌به‌شه جیاجیاكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بینراون و
پشكنین بۆ ٤٣١ نه‌خۆش كراوه و ١٦ تووشبووی نوێ تۆماركراوه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی
سوتاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ١٥٧ نه‌خۆش سه‌ردانیان كردوه و ٩ نه‌خۆش داخڵ
كراون.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ستكرد ١٧٢ نه‌خۆش سه‌ردانیان
كردوه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، ١٠ نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه داخڵ كراون.