سەردێڕ:

ئایا مریشکی بەستوو زیانی تەندروستی هەیە؟

AM:11:19:10/06/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان ئاشکراکراوە کە دەتوانیت مریشک بۆ ماوەی دوومانگ بخەیتە ناو بەفرگرەوە بەڵام گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێست و تامەکەیدا بەدیدەکەیت.


بەپێی ماڵپەڕی "eremnews" مریشکی بەستوو دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک یان تەنانەت چەند مانگێک لەناو بەفرگردا بە باشی بمێنێتەوە، لەکاتێکدا مریشکی تازە بەزۆری تەنها بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەناو سەلاجەدا بە باشی دەمێنێتەوە، ئەم تایبەتمەندییە مریشکی بەستوو دەکاتە بژاردەیەکی ئابووری و گونجاو.

بەڵام بە گوتەی پسپۆڕانی تەندروستی مریشکی بەستوو کۆمەڵێک مەترسی هەیە، دیارترینیان:

١. شارەزایان دەڵێن، بەستنی مریشک بەکتریا زیانبەخشەکان ناکوژێت، کە هۆکاری باوی نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراکن، پێویستە لە کاتی مامەڵەکردن و چێشت لێنان و هەڵگرتنی مریشک بە شێوەیەکی دروست ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکرێت.

٢. نیگەرانی هەیە سەبارەت بەو زیادکردنانەی کە بە شێوەیەکی باو لە مریشکی بەستوودا بەکاردەهێنرێن، وەک پرۆپیلین گلایکۆل کە دەبنە هۆی نیشانە تەندروستییەکانی وەک خورانی پێست و سەختی هەناسەدان و لێدانی دڵ.

٣. رەنگە مریشکی بەستوو تووشی تێکچوون ببێت بەهۆی سووتانی بەفرگرەوە، کە وەک گۆڕینی ڕەنگی خۆڵەمێشی دەردەکەوێت کە کاریگەری لەسەر تام و پێکهاتەکەی هەیە، پێویستە لە کاتی کڕینی مریشکی بەستوودا کوالیتی بەرز هەڵبژێریت و بەرواری بەسەرچوونی بزانیت.

لەکۆتاییدا شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە مریشکی تازە لەڕووی تام و تەندروستییەوە باشترە.













گەلەری