سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

AM:09:52:20/11/2021

9976 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٩ دۆلار دابەزیوە.


هاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٩ دۆلار و ٣٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام زێڕ ٥٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٥٥١ دۆلار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا چوار ھەزار دینار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری