سەردێڕ:

زانیارى نوێ لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

AM:08:52:20/11/2021

3768 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق زانیارى نوێى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا کرد و رەتیکردەوە وادەى کشانەوەکە دریژکرابێتەوە.


لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق رووینەداوە و هەواڵى درێژکردنەوەى وادەى کشانەوەکە دوورە لە راستییەوە".

جەختیشى کردەوە "وادەى کشانەوەى هێزە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە عێراق لە رۆژى ٣١ى کانوونى دووەمى داهاتوو جێبەجێ دەکرذێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەکەدا نەکراوە".

خەفاجى روونیکردەوە، لەدواى کشانەوەى هێزە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە عێراق پەیوەندى هەردوولا لەسەر بنەماى راوێژکارى لە بوارەکانى مەشق و پڕچەککردن و زانیارى هەواڵگرى و ئەمنى دژ بە رێکخراوى داعش، دەمێنێتەوە.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رایگەیاند "لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى کشانەوەى هێزە سەربازییەکان لەکۆتایى کانوونى یەکەمى داهاتوودا، رۆڵى هاوپەیمانێتییەکە لە عێراق گۆڕانکاریى بەسەردا نایەت".













گەلەری