سەردێڕ:

پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد؛ ئەم چالاکییانە دەبێت رابگیرێن

PM:01:26:24/07/2021

19712 جار خوێندراوەتەوە



پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، "پێویستە هەموو چالاکییە سیاسی و ئەدەبی و هونەریی و رێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، رابگیرێن."

دەقی بڕیارەکان:

No description available.

 

دوێنێ هەینی، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، دواى نزیکەى دوو مانگ جارێکى دیکە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و رێکارى نوێ بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەربکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبیانووى باشبوونى دۆخى تەندروستى هەرێم و کەمبوونەوەى رێژەى توشبووانى کۆرۆنا، نزیکەى دوو مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆنەبوونەتەوە.

پێشتریش بڕیارەکانى لیژنەکە گرفتى زۆرى بۆ کاسبکاران و بژێوی هاوڵاتیان دروستکردبوو و هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە وڵاتانى جیهان زیانلێکەوتووان قەرەبوو نەکراونەتەوە.













گەلەری