سەردێڕ:

ئەنجومەنی راژە لەبارەى دامەزراندنەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

AM:08:28:20/11/2021

24900 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەی عێراق داوای لەو کەسانە کرد مەرجەکانی دامەزراندنیان تێدایە بەدواداچوون بۆ ئیمەڵەکانیان بکەن بە ئامانجی زانینی وادەی تاقیکردنەوەیان.


ویسام لهێبی وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی راژەی عێراق بە ئاژانسى هەواڵی عێراقییەى راگەیاند، تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی شیاون بۆ دامەزراندن لە زانکۆکاندا ئەنجامدەدرێت و هەر پارێزگایە و لە زانکۆکەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژێکدا دوو بۆ سێ جار تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن بە ئامانجی خێراترکردنی پرۆسەکە.

ویسام لهێبی داواشی لەو کەسانەکرد داوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیان پێشکەشکردووە بەردەوام ئاگاداری ماڵپەڕی ئەنجومەنی راژەبن بە مەبەستی وردەکاری چۆنییەتی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە بەگوێرەی پارێزگاکان و زانکۆکان. دەشڵێت، پێویستە هەر بەشداربوویەک کۆدی تایبەت بەخۆیی و سەرجەم بەڵگە داواکراوەکان لەگەڵ خۆی بهێنێت.

لەبارەی پرسیارەکان و سروشتی تاقیکردنەوەکەوە، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی راژە ئاشکرای کرد، پرسیارەکان بەشێکیان پەیوەندییان بە هەڵسەنگاندنی توانای عەقڵی و بەشێکی دیکەیان تایبەت بە رێنماییەکان و یاساکانی کاری گشتی و هەندێکی دیکەیان تایبەت دەبن بە بوار و پسپۆڕی پێشکەشکار و ئەو بوارەی داوای کردووە تیایدا دابمەزرێت.













گەلەری