سەردێڕ:

داعش لە کەرکوک هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە

AM:09:49:24/07/2021

15676 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لەسنوری پارێزگای کەرکوک، سێ ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و دوانی دیکەش بیریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی کەحرە قازانی سەر بە ناحیەی رەشاد لە خۆرئاوای کەرکوک و بەهۆیەوە سێ  پۆلیس کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.
دوێنێ، چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، دوو سەربازی عێراقی و کەسێکی دیکە بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لە ناوچەی رەتبەی هاوسنور لەگەڵ سعودیەدا کوژران.
هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.












گەلەری