سەردێڕ:

بەرپرسێکی یەکێتی: بۆ کورد وا باشترە بە سێ لیست بەشداری هەڵبژاردن بکات

PM:10:00:19/05/2025

3292 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک وتی، بۆ کورد وا باشترە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بە سێ لیست بەشداری هەڵبژاردن بکات. وتیشی، هەوڵی یەک لیستییان لەگەڵ پارتی لەسەر بنەمای عاتیفەی نەتەوەیی لە جێی خۆی نەبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی قەڵایی بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک سەبارەت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یەک لیست لەگەڵ پارتی باسی لەوەکرد، ئەو هەوڵانەی کە هەبوون و لەسەر عاتیفەی نەتەوەیی بنیاد نرابوون لە جێی خۆی نەبوون.

 

وتیشی، لە رووی هونەری و تەکنیکییەوە پێویستە کورد بە سێ لیست بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات، بە شێوەیەک پارتی بە لیستێک و یەکێتی بە لیستێک و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بە لیستێک.

هەروەها، ئەگەر بەو شێوەیە بەشداری بکەن، ئەوا دەتوانن لە ١٢ کورسی کەرکوک شەش کورسی بەدەست بهێنن.

ئەم قسانەش لە دوای ئەوە دێت، پارتی و یەکێتی هەر جارەی بە رێگەیەک دەیانەوێت بەو نواندنەوەی کە لە پێش هەڵبژاردەن دەیکەن متمانەی خەڵک بەدەست بهێنن و دەنگ کۆبکەنەوە و لە دوای دەنگدانیش ئەوەی بیریان نامێنێت ئەو بەڵێنانەیە کە لە پێش هەڵبژاردن بە خەڵکیان داوە.


هـ.ئـ

 













گەلەری