سەردێڕ:

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەرداهات

PM:01:14:19/05/2025

2532 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ١٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٤٢ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.

نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار ٣٠٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ تمەنی ئێرانی.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨١٦ لیرەی تورکی.

١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٢ هەزار دینارە.

١٠٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٥ هەزار دینارە.













گەلەری