دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو خستەروو، ئاماژەى بەوەش کرد "پێشبینیکراوە لە رۆژی شەممەوە بارانی بەخوڕ دەستپێبکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "کەشوهەوای شارەکان بۆ سبەینێ خۆرهەتاو و کەمێک هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەکاندا و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت".
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەروو، بۆ رۆژی شەممە
کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری
بارانبارینیش دەبێت لەگەڵیدا وپێدەچێت لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە ناوچەکانی هەرێمى
کوردستان هەور و باران دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکان بارانەکە بەشێوەی بارانی بەلێزمە
و بەخوڕ دەبارێت
لەبارەی ناوچەکانی باشوریشەوە
بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کەشەکە لەنێوان هەور
و نیمچە هەوردا دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و لە هەندێک
لە ناوچەکان پێدەچێت بارانبارینەکە بەخوڕ بێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی شەممە
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە ناوچەکانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت و
دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بەمڕۆ و رۆژی هەینی.