AM:08:28:18/11/2021
2328 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٩ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەی ٥٩ سەنت دابەزیوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٨ دۆلار و٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هاوشێوەى برێنت و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەى دابەزی.
دابەزینى نرخى نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."