PM:01:00:13/05/2025
2520 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه تۆمه‌تباری کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا کە له‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور داواكراوبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه له قه‌زای شاره‌زور كه‌سێك به فیشه‌ك كوژرا، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی شاره‌زور ده‌ركه‌وت كه ڕوداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بوه و تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه
و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار به‌رده‌وام بون و
زانرا كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و قه‌زای سه‌یدسادق هه‌ڵاتوه، سه‌ره‌نجام
توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی
شاره‌زور تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسـدا ئەوەش هاتووە، له ئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری
دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
س.ج