سەردێڕ:

بڕیارێک لەکازمییەوە لەبارەی ئەو مامۆستایەى کە بەماسیحە لە خوێندکارێکیدا

PM:07:00:17/11/2021

53048 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە پێویستە مامۆستایان هیچ سزایەکی جەستەیی خوێندکاران نەدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی حەمید دلێمی، وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکان و بریکارەکانی وەزارەتەکەی بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوەوە و لەو بارەیەوە وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کازمی فەرمانی دەرکردووە، پێویستە خوێندکاران رووبەڕووی هیچ سزایەکی جەستەیی لەلایەن مامۆستایانەوە نەبنەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەتوندی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسەشدا دەکرێت کە هەستاوە بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی خوێندکاران و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویکردوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگە، گرتە ڤیدیۆیی مامۆستای یەکێک لە خوێندنگاکانی کەرکوک بڵاوبوویەوە کە تیایدا بە ماسیحە لە خوێندکارێکی دەدا و لە بەرامبەردا خوێندکارەکە بەرگری لەخۆی دەکات و دەیەوێت ماسیحەکەی بەرنەکەوێت.

دواتر، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە لە یەکێک لە خوێندنگاکان روویداوە و دواتر دەرەنجامەکانی ئاشکرادەکەن.













گەلەری