PM:08:22:09/05/2025
1980 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، عەیبەیەکی گەورەیە بۆسەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگرەکەی ٤٢ رۆژە فەرمانبەر و مامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانیش خەریکی سەردان و خۆ نمایشکردنن.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، عەدنان حسێن، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، ماوەی ٤٢ رۆژە فەرمانبەر و مامۆستایان موچەیان وەرنەگەرتووە، عەیبەیەکی گەورەیە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی خەریکی سەردان و خۆ نمایشکردن.
دەشڵێت، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی مووچەخۆران مووچەیان
دواکەوتووە و وەریان نەگرتووە، خەریکی کردنەوەی پڕۆژەی بازرگانین.