دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی عێراقی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت بەشێک بێت لە گرووپێکی تاوانکاریی رێکخراوی کوردی کە بەرپرسە لە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا، رادەستی بەلجیکا کرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکی عێراقی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت بەشێک بێت لە گروپێکی تاوانکاریی رێکخراوی کوردی لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری پیتەربۆرۆ کە لەو کاتەدا لەوێ نیشتەجێ بوو, دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەلجیکا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرد دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو ویستوویەتی
کە گروپە خێزانییەکان، لەنێویاندا منداڵان، بە قاچاخ بۆ بەریتانیا کە لەناو
ئۆتۆمبێلەکاندا شاردراونەتەوە لە رێگەی بەندەری زیبرۆگەوە بگوازێتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە هەردوو بۆنەدا گروپەکان
لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی بەلجیکا ناسێنران و رێگرییان لێکرا پێش ئەوەی بتوانن بەرەو
بەریتانیا بڕۆن، هەرچەندە ئەفسەرەکان پێیان وایە هەمان گروپی تاوانە رێکخراوەکان رەنگە
لە پشت هەوڵە سەرکەوتووەکانی دیکەوە بووبێت و لێکۆڵەران گومانی ئەوەیان هەبووە کە رێکخەرەکە
کە بە ناوێکی ساختەوە کاردەکات، لە بەلجیکا هەڵاتبێت و پەیوەندی بە دەزگای
نیشتمانی تاوانەوە کردبێت.
هەروەها، بە کارکردن لەگەڵ پڕۆفایلی سۆشیال
میدیا و داتای تەلەفۆنی ئەفسەرانی NCA توانیان
ناسنامەی تۆمەتبارەکە بناسێنن کە ناوی قادرە، کە پێشتر لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ بە
بەلەمێکی بچووکەوە سنوورەکەی بەزاندبوو.
هاوکات، دوای دەستگیرکردنی لە دەستبەسەریدا راگیرا
لەکاتێکدا رێوشوێنی رادەستکردنەوەی دەستیپێکرد و لەلایەن دادوەری وێستمینستەرەوە
لە ٢٤ی ئازاردا فەرمانی پێکرا و لە رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نیساندا بە فڕۆکە لە
بەریتانیا دەرچوو، لە رۆژێکی داهاتوودا لە وێست فلاندەرزی بەلجیکا رووبەڕووی
دادگاییکردن دەبێتەوە.
گیل دوگان، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوروپا بۆ کۆمپانیای NCA Internationa،
وتی، باندەکانی قاچاخچێتی خەڵک لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە کاردەکەن، بۆیە وەک
جێبەجێکردنی یاسا دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا کاربکەن.
وتیشی، لەم حاڵەتەدا NCA لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە بەلجیکییەکانیان کاریان
کردووە بۆ ناسینەوە و دۆزینەوەی شوێنی کەسێک کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت بەشداری لە
ژمارەیەک هەوڵی نایاساییدا هەبێت بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.
هەروەها، ئێستا گەڕێنراوەتەوە بۆ
بەلجیکا بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم دادگا بە
کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بە ئامانجگرتن و
تێکدان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە تاوانکاریانەی کە بەشدارن لە قاچاخچێتی خەڵک لە
نێوان سنوورەکاندا.