سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

PM:04:57:17/11/2021

21072 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ڤۆڵکانۆ دیسکەڤەری بڵاویکردەوە، بوومەلەزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٤،٩ ناوچەی دوزجەی باکوری خۆرئاوای تورکیای هەژاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی ڤۆڵکانۆ دیسکەڤەری بڵاوى کردەوە "بوومەلەزەیەکی بەهێز بەگوڕى ٩,٤ لە باکوری خۆرئاوای تورکیا روویداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پانتایی بوومەلەرزەکە ١٢ کیلۆمەتر بووە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ روویداوە.

والی ناوچەکە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا زیانی گیانی و مادی نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستی ئەم مانگە، ماڵپەڕی روسیا تودەی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی شەش پۆینت چوار، شەش پۆینت سێ، چوار پۆینت سفر، چوار پۆینت سفر، سێ پۆینت نۆ، شاری هورمزخانی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندار و زیانەکانیش هێشتا دیار نین. باری لەناکاویش راگەیاندراوە.













گەلەری