سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: کێشەی نرخی نەوت چارەسەر دەکرێت

PM:12:35:09/05/2025

1408 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکومەتی عێراق، دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە پێویست ناکات لە دابەزینی نرخی نەوت بترسن و دەڵێت، حکومەتی عێراق ئەوەندە ئەزموونی هەیە کە بتوانێت چارەسەری ئەو جۆرە گرفتانە بکات.


ئەمرۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لە دابەزین، ئەوا زۆر هۆکاری تر هەن کە وابکات دووبارە بەرز بێتەوە.

وتیشی، یەکێک لەو هۆکارانە کە نرخی نەوت نزم دەکاتەوە، تێچووی زۆری دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتی شیلە لە ئەمەریکا و ئەگەر نرخی نەوت بۆ خوار ٦٠ دۆلار دابەزێت، ئەمریکا زەرەر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن نایەوێت نرخی نەوت دابەزێت و چین سوودی لێ ببینێت، بەو پێیەی ئەگەر چین نەوتی هەرزان بکڕێت، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری چین و بەمەش بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکەونە مەترسیەوە.

روونی کردەوە، لەماوەی رابردوودا دووجار نرخی نەوت دابەزیوە، یەکەمیان لەکاتی شەڕی تیرۆر و ئەوی تریان لەکاتی پەتای کۆرۆنا، حکومەتی عێراق ئێستا شارەزاترە لە بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی وڵاتدا و هەموو ئەو گرفتانەی تێپەڕاندووە.













گەلەری