PM:11:44:08/05/2025
2528 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، قەزر بەو هاوڵاتییانە دەدرێت کە دەیانەوێت کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و دامەزراوەکانیان بەرهەمبهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی، وهزیری كارهبای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،بە هاوکاریی بانکی ناوەندیی عێراق قەرز بەو ماڵانە دەدرێت کە سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و دامەزراوەکانیان دادەنێن.
وتیشی، ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە بۆ
زیادکردنی ئاستی پشتبەستن بە وزەی پاک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی فشار
لەسەر تۆڕی گشتی کارەبا.