سەردێڕ:

نرخی نەوت بۆ ١٢٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە

AM:08:55:17/11/2021

6600 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی تایبەت بە وزە رایگەیاند، رەنگە لە نیوەی دووەمی ٢٠٢٢ نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ١٢٠ دۆلار بەرزبێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئۆتابیک کریمۆڤ جێگری سەرۆکی بازرگانی و لۆجستی کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی تایبەت بە وزە لە کۆڕبەندی جیھانی لە بۆرسەی مۆسکۆ رایگەیاند، "وایدەبینین لە نیوەی دووەمی ساڵی داھاتوو، ٢٠٢٢، نرخی یەک بەرمی نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار".
پێشتریش لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی خۆی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکرا کردوەوە، لە نوێترینیاندا رایگەیاند، پێشبیندەکات بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ١٠٠ دۆلار بفرۆشرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کـ ، ئـ












گەلەری