سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق باس لە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکات

PM:10:05:16/11/2021

281824 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ زۆر جیاوازتر نابێت لە ئەمساڵ و نرخی دۆلاریش بەهەمان شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، سەڵاح نوری بەڕێوەبەری دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، "پڕۆژیاسای بودجەی یاسای ساڵی داهاتوو لە بودجەی ئەمساڵ رابردوو زۆر جیاوازتر نابێت لە رووی پاڵپشتی دارایی و نرخی دۆلارەوە و بەهەمان میکانیزمدا دەڕوات."

باسی لەوەشکردووە، رێگای ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە و خەرجییەکان هاوشێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی رابردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای ٢٠٢٢دا بەهەمان شێوەی ئێستای دەمێنێتەوە.

سەڵاح نوری راشیگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ چاوخشاندنەوە بە نرخی دۆلار و گۆڕینی بەپلەبەندی، بەڵام گۆڕانکارییەکە بەو شێوەیە نابێت کە بەرزکراوەتەوە و بە خێرایی نابێت.

دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری کردووەتەسەر دۆخی موچەخۆران، بەڵام بۆ وەزارەتی دارایی سودی زۆری هەبووە و توانیوویەتی بە ئاسانی موچەی موچەخۆران دابین بکات و پێویستی بە قەرزکردن نەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراقی نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکی بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرد.













گەلەری