سەردێڕ:

سەدر داوای چالاککردنی یاسای 'ئەوەتان لە کوێ بوو؟' دەکات

PM:07:38:16/11/2021

6856 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر لە توتێکدا داوای چالاککردنی یاسای "ئەوەتان لە کوێ بوو؟" دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە توتێکدا داوای کردووە یاسای "ئەوەتان لەکوێ بوو؟" چالاکبکرێت، دەشڵێت، "پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ئەو یاسایە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنەوە چالاکبکرێت."

باسی لەوەشکردووە، "پێویستە یاساکە بۆ هەموو لایەك گشتگیر بێت و جیاکاری تیادا نەکرێت بۆ ئەوەی گەندەڵکاران دەستنیشان بکرێن."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەردەوام لە عێراق و هەرێم هۆشداری ئەوە دراوە گەندەڵی لەلایەن بەرپرسان و کەسانی نزیکیانەوە ئەنجام دەدرێت و خۆیان لەبەر بەرژەوەندییەکانیان نایانەوێت داهاتەکان شەفاف بێت و چاکسازی راستەقینە بکەن.













گەلەری