دواى رەتکردنەوەى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواى کوردستان لەلایەن حکومەتى سوریاوە ئیدارەى خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، رژێمی سوریا ئامانجیان چەواشەکردنی گەلی سوریایە و دیمەشق دەیەوێت بیرى تاکڕەوی بسەپێنێت کە سوریای داڕوخاند.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی
سوریا لە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا ئاماژەى بەوەشداوە، رژێمی سوریا وەک ھەموو
جارێک بە زمانێکی نالۆژیکی و دوور لە واقیع خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستانی کردووەتە
ئامانج و بەو شتانە تۆمەتباری کردوون کە ھیچ بنەمایەکیان نییە.
خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان داواش لە حکومەتی سوریا دەکات، واز لە وتارە
"تەقلئیدییەکە"ی بھێنێت کە سوریای وێرانکردووە و ھیچ چارەسەرێکی پێنەبووە
بۆ کێشەکانی وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیاندراوێکدا داواى دانپێدانانى
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ئیدارەیە خزمەت
بە داگیرکاریی ئەمریکا و تورکیا دەکات.