ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی چاودێرییەکانی هەڵبژاردنی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەباشی بەڕێوەچووە و پاڵپشتی سەروەری خاکی عێراق و رێکارە دیموکراسیەکانی دەکەن.
ئەنجومەنی ئاسایش پیرۆزبایی خۆشی لە حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وڵاتە.
راشیگەیاند، لەهەموو روویەکەوە پاڵپشتی حکومەت و خەڵکی عێراق
دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و داواشی لەخەڵک کرد رێکارە دیموکراسیەکانی وەک هەڵبژاردن
بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریە سیاسی و ئەمنیەکان.
باسی لەوەشکردووە، داوا لە لایەنە سیاسییەکانى عێراق دەکەن،
بە شێوەیەکی ئاشتیانە حکومەتێکی گشتگیر دروست بکرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی
گشتی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا بۆ یەکەم جار بوو نەتەوە یەکگرتووەکان
چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و ئەنجامی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی لەیەکتر جیابکرێنەوە.