سەردێڕ:

وێنە.. لە سێ رووداوی دیکەدا سێ کەس خنکان

PM:09:25:23/07/2021

11796 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنوری هەولێر سێ کەس لەکاتی گەشت و مەلەکردندا لە ئاودا خنکاون.


موراد سورچی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن و دووربوون لە گەرمای هاوین، خێزانێکی دانیشتووی هەولێر سەردانی رووباری گوندی کونەسیخوڕ دەکەن، لەکاتی مەلەکردن باوکێک بە ناوی رەوەند و دوو کوڕەکەی دەڕۆنە ناو ئاو، بەڵام بەهۆی نا شارەزایی رەوەند دەخنکێت و دوو منداڵەکەشی لەلایەن هاوڵاتیانی گوندەکە رزگار دەکرێن.

باسی لەوەشکرد، کە لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراوە و توێکاری بۆ دەکرێت.

No description available.

 

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، لە رووداوێکی دیکەدا لە زێی گەورە لە قەزای خەبات، گەنجێک بەناوی بڕوا لوقمان خنکا و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی خەبات خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکەدا و هێشتا نەدۆزراوەتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە رووباری چامە لە دەڤەری بارزان گەجێکی ناحیەی خەلیفان بەناوی مەروان خنکا و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

 

 No description available.


ئەمە چوارەم رووداوی خنکانە لەمڕۆدا رووبدات و شەشەم رووداوە لە دوێنێوە، ئەمڕۆش گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج، کە برای یەکترن لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، ئەو دوو گەنجە ناویان ئەحمەد و محەمەدە و خەڵکی گوندی کانی کوردەن، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن یەکێکیان دەخنکێت دواتر بڕاکەی تر دەچێت بۆ ئەوەی رزگاری بکات ئەویش دەخنکێت، کە ئەو دوو برایە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵە.

دوێنێش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، باوکێک دوای ئەوەی چووە تا کوڕەکەی لە خنکان رزگاربکات خۆی خنکاوە، بەڵام منداڵەکە لەلایەن مامییەوە رزگارکراوە.













گەلەری