سەردێڕ:

ڤیدیۆ..ئەردەن داوای لێکۆڵینەوە لە رەگەزی گۆڵپارێزی ئێران دەکات

PM:01:41:15/11/2021

15992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەردەنی بەفەرمی داوای لە یەکێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ کردووە رەگەزی راستەقینەی گۆڵپارێزی تیمی ژنانی ئێران ئاشکرا بکرێت.


ئەمیر عەلی کوڕی حسێن، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەردەن لە تویتەری خۆی ئەو راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کردووە لێکۆڵینەوە لە رەگەزی گۆڵپارێزی تیمی ژنانی ئێران بکەن و داواکەش بە جدی وەربگرن.

لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کراوە لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف لەبارەی شیاوی گۆڵپارێزی تیمی ژنانی ئێران لەلایەن لیژنەیەک لە پسپۆڕانی پزیشکی سەربەخۆوە بکرێت و رەگەزەکەی دیاری بکرێت.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئێران مێژوویەکی هەیە لە سەرپێچی کردن و پێدانی دەرمانی وزە بەخش و گۆڕینی رەگەزی یاریزانەکانی بە ئامانجی تۆمارکردنی سەرکەوتن.


ئەمە لەکاتێکدایە، لە یاری نێوان تیمی هەڵبژاردەی ژنانی ئێران و ئەردەندا بۆ پاڵاوتنی جامی ئاسیا کە بڕیارە لە ٢٠٢٢ لە هیندستان بەڕێوەبچێت، ئێران بەلێدانی پەنارتی سزا توانی بەسەر ئەردەندا سەربکەوێت.


کـ ، ئـ














گەلەری