کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، پێویستە چین بێتە سەر مێزی دانوستان سەبارەت بە بازرگانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند تۆپەکە لە گۆڕەپانی چیندایە، چین پێویستە گرێبەست لەگەڵ ئێمە بکات، هیچ جیاوازییەک لە نێوان چین و هیچ وڵاتێکی دیکەدا نییە و دەبێت ئەوان دەستپێشخەری بکەن بۆ دانوستان.
هاوکات،
وێڕای دووپاتکردنەوەی کراوەیی ترەمپ بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ پەکین، لیڤیت جەختی
لەوە کردەوە کە چین پێویستە هەنگاوی یەکەم بنێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی بازاڕی بەکاربەری
ئەمریکا بە خاڵێکی کاریگەری.
ئاماژەی
بەوەشکرد، گرژییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرەی
سەندووە.
هەروەها،
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ترەمپ ٪١٤٥ باجی بەسەر زۆرێک لە کاڵای هاوردەکردنی چینی سەپاندووە،
ئەمە جگە لەو باجانەی کە لەلایەن ئیدارەکانی پێشووەوە سەپاندوویانە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ئیدارەی ترەمپ بڕیاری داوە هەندێک کاڵای تەکنەلۆژیای بەرز وەک مۆبایلی
زیرەک و کۆمپیوتەر لە دوایین باجەکان بێبەری بکات.