سەردێڕ:

وتەبێژی پارتی: لە دوو رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سلێمانی دەکەین

PM:09:30:15/04/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سلێمانی دەکەین و دەچنە ناو وردەکاری زیاتر بۆ پێکهێنانی حکومەت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستنکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ یەکێتی زۆر دۆستانە بوو، وتیشی، لە دوو رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سلێمانی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەچنە ناو وردەکاری زیاتر بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەردوولا دەیانەوێت ئەو حکومڕانییەی پێویستە لە کوردستان هەبێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لیژنەکان بەجێدەهێڵین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتیی، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، کۆبوونەوە.













گەلەری