PM:12:43:15/04/2025
9372 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ به‌شداری گشتی (دخول العام) بۆ سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كانی پۆلی ٩ـی ناوه‌ندی و ١٢ـی ئاماده‌یی جێبه‌جێبكرێت.
ئەمڕۆ سیشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگی لەسەر به‌شداری گشتی تاقیکردنەوە وزارییەکان (دخول العام) بۆ سەرجەم لقەکانی ئاستی ناوەندی و ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستای٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ ده‌ركرد.
هاوکات به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، سه‌رجه‌م
ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی پێویستیان بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان
به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ده‌توانن به‌شداربن له تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ.