سەردێڕ:

ئاریان تاوگۆزی: هەرچی پارەی کوردستان و هەڵەبجەیە لە گیرفانی بنەماڵەی پارتی و یەکێتیدایە

AM:10:59:15/04/2025

1328 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەکێتی تا ئێستا هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنانەت بازاڕەکەی ساڵی ١٩٨٨ زۆر لە بازاڕەکەی ئێستای باشتربوو هەروەها وتیشی، "هەرچی پارەی کوردستان و هەڵەبجەیە لە گیرفانی بنەماڵەی پارتی و یەکێتیدایە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئەوەشی خستبووەڕوو، لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراقەوە هەوڵی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەیان دابوو، هەروەها هیچ کێشەیەکی یاسایی تێدا نەبووە و بڕیاربوو ئەگەر نەخرابایەتە دەنگدانەوە ئەوان بەشداری هیچ دانشتنێکی پەرلەمان نەکەن.

 













گەلەری