سەردێڕ:

محەمەد حاجی مەحمود: هیوادارم ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵکی هەڵەبجە فەراهەم بکرێت

PM:11:10:14/04/2025

988 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە درا لە پەرلەمانـی عێراق، دەستکەوتێکی کەمە بەرامبەر قوربانییەکی زۆر.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاباران، خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە، هەورامان، شارەزوور و تەواوی گەلی کوردستان پیرۆزدەکەم.

وتیشی، بڕیارەکە، لەپاڵ دەستکەوتە گرنگەکەدا، ئەو راستییەشی بۆ هەموو لایەک روونکردەوە، کە بەیەک وتاری دەتوانین مافە دەستوریی و یاساییەکانمان بچەسپێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە هەڵەبجە ببێتە ئەو پارێزگا نمونەییەی، کە شایستەی مێژوو و قوربانیدانەکەیەتی، وێڕای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵکەکەی فەراهەم بکرێت.













گەلەری