سەردێڕ:

رۆیتەرز: وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا دەکات

PM:09:36:14/04/2025

880 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا دەکات لەپێش گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا دەکات، لەپێش گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکی ئەتۆمی دەیان ساڵەی ئێران لەگەڵ رۆژئاوا.

هاوکات، رۆژی شەممە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی شەممە لە عومان لەگەڵ عەراقچی گفتوگۆیان ئەنجامدا لە مەسقەت و رایانگەیاند دووبارە کۆدەبنەوە و تا ئێستا شوێنی کۆبوونەوەکە نادیارە.













گەلەری