بەغدا بەنیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی بکات و تا ئێتاش هەرێم لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی نەناردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەرپرسێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، ئەگەر لیستەکە و دەرخستەی کۆتایی بنێردرێت، وردبینی دەکەن و دەستبەناردنی پارەی مووچە دەکەن بۆ هەرێم.
بەرپرسەکە دەشڵێت، هەرێم تا ئیستا لیستی مووچە
و میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆشی نەناردووە بۆ بەغدا و ئەگەر بینێرێت ئەوا
دەستدەکەن بە وردبینی کردنی لسیتی مووچە و هەوڵدەدەن بە زووترینکات تەواوی بکەن.
باسی لەوەشکرد، بەغدا بەنیازە لە کۆتایی ئەم
هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی بکات.
وتیشی،
ئەگەر لیستی مووچەی هەرێم بێ کێشەبێت ئەوا لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا دەستبە
ناردنی پارەدەکەن بۆ هەرێم.
سەبارەت بە خانەنشینانیش وتی، داوا کراوە
سەرجەم مامەڵەکانیان تەواو بکرێت و ئەو پارەیەشی کە پێویستە بۆیان بکرێت بە
نوسراوێک بنیردرێت تەواوەکو سەرجەم ئیکرامییە و مافەکانیان بە سولفەیەک بنێردرێت و
دابەشبکرێت.