ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٦٧ سەنت دابەزیوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٠ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."