بەریتانیا سزا بەسەر پێنج کەسدا دەسەپێنێت، کە یەکێکیان بەرپرسێکی دیاری عێراقیە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە،
کە سزا بەسەر پێنج بەرسی باڵادا دەسەپێنێت، لە ناویاندا بەرپرسێکی عێراقی هەیە،
حکومەتی بەریتانیاش دەڵێت، بە تۆمەتی بردنی دارایی گشتی ئەو بڕیارە بەسەر ئەو
بەرپرسانەدا سەپێندراوە.
بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم بنەما داراییەکانی ئەو کەسانە لە بەریتانیادا
بلۆکدەکرێن و قەدەغەی گەشتیان دەخرێتە سەر بۆ ئەو وڵاتە.
جگە لە بەرپرسە عێراقییەکە چەند بەرپرسێکی دیکەش هەن کە لە وڵاتانی گینیا و
زیمبابۆی و فەنزوێلان.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش سزای جێگری سەرۆکی گینیا
بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کڕینی کۆشکێک لە پاریس و چەند
پارچەیەک لە کەلوپەلی مایکڵ جاکسۆنی گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی بە بڕی ٢٧٥ هەزار
دۆلار کڕیوە.
دوو کەسی دیکەش لەو پێنج کەسە خەڵکی کۆڵۆمبیان و لە پرۆگرامی خۆراکی
فەنزوێلادا کاریان کردووە.
هەرچی دەربارەی بەرپرسە عێراقییەکەشە بەریتانیا هیچی روون نەکردووەتەوە کە
کێیە و چی کردووە، بەڵام تەنها باسی لەوەکردووە بەرپەرسێکی باڵای پێشووی عێراقە.