لە ماوەی ٣٠ رۆژی رابردوودا ئەمەریکا وەکو بەشێک لە یارمەتیدانی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان و وەستاندنی پێشڕەوییەکانی تاڵیبان شەش هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەفغانستاندا ئەنجامداوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکایراگەیاندووە،هێرشە
ئاسمانییەکان کە زۆربەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی ئەنجامدراون، ئەو کەلوپەلە
سەربازییانەی هێزەکانی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستانیان کردووەتە ئامانج کە
تاڵیبان توانیویەتی دەستبگرێت بەسەریاندا.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە،لەگەڵ ئەو کەلوپەلانەدا کە دەستیان
بەسەرداگیراوە، هێزەکانی تاڵیبان هەبوون، چەکدارانی تاڵیبانیش کراونەتە ئامانج.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتیانی مەدەنی ئەفغانی
باسیان لەوەدەکرد، فڕۆکەی سەربازی ئەمەریکیان بینیووە، هەندێک هەواڵیش هەبوون لەسەر
ئەوەی ئەمەریکا لە پشت هێرشە ئاسمانیەکانی سەر قەندەهارەوە بووە، کە لەوێ تاڵیبان
لە پێشڕەویدا بوو.
لەبارەی ئەو هێرشانەوە تائێستا بەرپرسانی ئەمەریکا رەتیان دەکردەوە
ئاماژەبەوە بدەن ئەمەریکا یارمەتی هێزە پیادەکانی ئەفغانستانی داوە یاخود نا.