سەردێڕ:

لەم شارە؛ داواکراوێک ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی کوشت و خێزانێکیشی بە بارمتە گرت

PM:11:59:13/11/2021

27928 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە پارێزگای دیالە پێکدان لە نێوان تۆمەتبارەکە و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە، بەهۆیەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس کوژراون.


چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مەفرەزەیەکی هێزە ئەمنییەکان لە دیالە لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە گوندی دەیب لە دەوروبەری ناحیەی ئەبوسەید لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە، روبەڕوبوونەوە لە نێوان تۆمەتبار و هێزەکاندا روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی روبەڕوبوونەوەکەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس کوژراون.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، لەکاتی روبەڕوبوونەوەکەدا تۆمەتبارەکە خێزانێکی بە بارمتە گرتووە و دواتر رزگارکراون.













گەلەری