سەردێڕ:

لە زێی بچوکدا دوو برا خنکان

PM:05:10:23/07/2021

16904 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج، کە برای یەکترن لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.


گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج لە گوندی کانی بی دەشتی کۆیە لە ناو ئاوی زێی بچوکدا خنکاون.

هاوکات، شایەتحاڵێک ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو دوو کەسەی خنکاون و برای یەکترن.

دوێنێش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، باوکێک دوای ئەوەی چووە تا کوڕەکەی لە خنکان رزگاربکات خۆی خنکاوە، بەڵام منداڵەکە لەلایەن مامییەوە رزگارکراوە.

خالید محەمەد، کۆیە













گەلەری