سەردێڕ:

شارەزایانی کەشناسی پێشبینی نقومبوونی شارێکی عێراق دەکەن

PM:10:14:13/11/2021

44060 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی کەش و هەوا پێیانوایە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق لە ماوەی ١٠ ساڵدا نقومدەبێت.


بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، شارەزایانی کەش و هەوا رایانگەیاندووە، پارێزگای بەسرە هەڕەشەی نقومبوونی بەشێكی یاخود تەواوەتی لەسەرە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ یاخود لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، شارەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی شەتوڵعەرەب و نزمی ئاستی زەوییەکەی لە رووی دەریاوە لەوانەیە ژێرئاو بکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوەتەوە و تیایدا هاتووە، دوو دەوڵەتی عەرەبی کە یەکێکیان عێراقە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا مەترسی نقومبوونیان لەسەرە.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی وتووشییەتی، چین مەترسیدارترین وڵاتە کە بکەوێتە ژێرئاوەوە و دوای ئەویش هەریەکە لە هیندستان و بەنگلادیش و ڤێتنام و ئیندۆنیسیا و یابان و فلیپین و میسر و ئەمریکا و بۆرما و نیجیریا و مالیزیا و بەریتانیا و مەکسیك و کۆریای باکور و ئیتاڵیا و پاکستان و عێراق دێن.













گەلەری