سەردێڕ:

راوێژکارى دارایی کازمى: ساڵی داهاتوو گرفتی کورتهێنانی بودجەمان نابێت

PM:09:57:13/11/2021

2352 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی قەرزە دەرەکییەکانی سەر حکومەتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو هیچ گرفت و کورتهێنانێک لە بودجەدا نابێت.


مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاندووە، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلار دابەزیوە، هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا عێراق گرفتی کورتهێنانی بودجە و بەربەستی پارەدارکردنی نابێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخی ئابوری عێراق روو لە گەشەکردنە، بەو پێیەی نەوت سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە و لە جیهاندا خواست لەسەری زیادیکردووە.

لە نیسانی رابردووشدا، مەزهەر ساڵح وتی، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بەھۆی شەڕەکانی دژ بە داعش و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ، گەیشتووەتە ٢٣ ملیار دۆلار.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەهۆی زیادبوونی داهات و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بەردەوامە لە دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام حکومەتی هەرێم قەرزەکانی بەردەوام زیاتر دەبن.













گەلەری