ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بۆ یەکەمجار لیرەى تورکیى لەبەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى نزمترین ئاستى خۆى لە مێژوودا تۆمارکرد.
لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا، ١٠٠٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە و ئەمەش نزمترین ئاستی خۆیەتی لە مێژوودا.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە
بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ
١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و
حەوتسەد و حەفتا هەزار تمەنە