ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخی نەوت ٥٦ سەنت دابەزیوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."