سەردێڕ:

لەچوارەم رۆژی جەژندا نرخی دۆلار سەقامگیرەو زێڕ دابەزی

PM:03:06:23/07/2021

8772 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارەم رۆژی جەژندا نرخی دۆلار سەقامگیر بووەو لەئاستی جیهانیشدا بۆ دووەم هەفتە نرخی دۆلار لەبەرامبەر زێڕو دراوەکانی دیکەدا بەبەرزی مایەوە.


ئەمڕۆ هەینی لەچوارەم رۆژی جەژندا، نرخی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا جێگیریی بەخۆیەوە بینی لەدوای دروستبونی ناسەقامگیریی بەهۆی نەبوونی بازاڕ لەسێ رۆژی جەژنداو نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨هەزارو ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو نرخی کڕین بە١٤٨هەزارو ٢٥٠دینار بووە.

لەئاستی جیهانیشدا بۆ دووەم هەفتە نرخی دۆلار لەبەرامبەر زێڕو دراوەکانی دیکەدا بەبەرزی مایەوەو بەرزترین ئاستی لەسێ مانگی رابردوودا تۆمارکرد.

لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا نرخی نەوت گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهات و وەک خۆی مایەوە.

هەرچی زێڕە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو بەرزبوونەوەی تێچووەوە بۆ ١٨٠٧.٤٥دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبویەوە.













گەلەری